plus4
پێش ٢ مانگ
گۆڕانکاری لەهەیکەلییەتی پۆلیسی ناوشار ( بەلدە )کرا و بەپێی هەیکەلییەتی نوێ، بنکەکانی پۆلیس بەسەر دوو بەشدا دابەشکران و کارگێڕی پۆلیسی ناوشار ( بەلدە)ی بەشی گەورە و بچوک دروستکرا.
عەقید دلێر عومەر کە پێشتر بەرپرسی ئیدارەی بەڕێووبەرایەتی نەهێشتنی تاوان بوو، کرایە بەرێوەبەری بەشی گەورەی پۆلیسی ناوشار کە بنکەکانی ( رەحیماوا، ئازادی، عروبە و دۆمیز ) لەژێر دەستیدا دەبێت.
عەقید تەها وەک بەڕێوەبەری بەشەکەی دیکە دەمێنێتەوە کە بنکەکانی ( تسعین، قۆریە، میقداد و عەدالە ) لەخۆ دەگرێت.