سەرژمێری
plus4
پێش ٢ مانگ

بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەهەموو عێراق پویستە لەسەر ئەو خێزانانەی نیشتەجێی سلێمانی و دەوروبەرین وەکو ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی ئامادەییان هەبێت لەکەرکوک بەمەبەستی بەشداریکردن لەسەرژمێرییەکە.

سەرژمێرییەکەش دوو قۆناغەو لەئێستاشدا قۆناغی یەکەمی (تەرقیم) کردن دەستپێکردووەو بۆیە پێویستە بەپەلە کارتی نیشتیمانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە لەگەڵ فۆڕمی خۆراک کۆپی بکەن و لەماڵێکی کەرکوکی دابنرێت تا لەکاتی تەرقیمکردنەکە تۆماربکرێن.

هاوکات قۆناعی دووەم کە قۆناغە گرنگەکەیە و پێویستە لەسەر هەموو ئەو خێزانە بەڕێزانەی نیشتەجێی سلێمانی و دەوروبەرین بەو پێیەی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لەعێراق و هەرێم رادەگەیەندرێت، خۆیان و تەواوی ئەندامانی خێزانەکانیان، پێش 20ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەسەرجەم بەڵگەنامە فەرمیەکانەوە (ئەسڵی نەک کۆپی) لەکەرکوک ئامادەبن بەمەبەستی بەشداریکردن لەسەر ژمێرییەکە.