مناڵی پێداویستی تایبەت
plus4
پێش ٢ مانگ

بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک، بە نووسراوێکی فەرمی ئاگاداری سەرجەم ئەو دایک و باوکانە دەکات کە منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان هەیە، دەبێت کارئاسانییان بۆ بکرێت.

لەنووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لەکەرکوکدا هاتووە: ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان هەیە، گەر هەر کێشەو گرفتێکیان بۆ دروستبوو، چ لە وانەکانیان یا لەنێو قوتابخانەکان یاخوود کاتی دەوامکردنیان و کارئاسانیی تەواویان بۆ نەکردن، ئەوا دەتوانن پەیوەندی بەهۆبەی پەروەردەی تایبەت بکەن لەبەڕێوەبەراتییەکە یا سەردانیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسانکاری بۆیان.