Plus4
berî 1 saet
زەیدی و ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کرد
#ئاژانسی_هەواڵیplus4
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
دەشڵێت، باسیان هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتیش کردووە سەبارەت بە ئاستەنگەکان و پشتیوانیکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پشت بەستن بە زمانی گفتوگۆ لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا.
زەیدی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تەئکیدی لە سەروەری وڵاتان و بەکارنەهێنانی خاکی عێراق بۆ دوستدرێژی کردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە کردوەتەوە.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەڵوێستەکان لەسەر پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاوبەش.




