کارتی نیشتمانی
plus4
پێش 10 مانگ

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی عێراق بڕیاریدا لەسبەی سێشەممەوە حیجزی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی کارتی نشتیمانی راگیرا.

بەپێی بڕیارەکە، ئەوانەی حیجزی پێشوتریان هەیە دەتوانن بەپێی وادەی دیاریکراوی خۆیان سەردانی نوسینگەکانی کارتی نشتیمانی بکەن.

راگرتنی حیجزەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە تاوەکو سیستمەکە پێشدەخەن و دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی عێراق، تاوەکو ئێستا 40 ملیۆن و 150 هەزار کارتی نشتیمانی دەرهێنراوە و کار دەکەن بۆ گۆڕینی سیستمەکە بەتەواوی بۆ ئەلیکترۆنی