plus4
پێش ٢ مانگ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە گۆڕانکارییە لە پڕۆسەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن
سەرۆکی یەکێتی لەمیانی پێشوازیکردنی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق وتیشی، بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاودەنێین، هەرێمەکەمان پێویستی بە گۆڕانکارییە لە پڕۆسەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەکان بگەڕێتەوە.
لەودیدارەدا کە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوشکرد، لەرابردوودا بینیوومانە و ژیانی خەڵک تێکەڵی ململانێ سیاسی و حزبییەکان دەکرا و حکومەت دەخرایە خزمەت بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە.