دیدار
plus4
پێش 7 مانگ

دکتۆر عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێڕاق پێشوازی کرد لە ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک.

دیدارێکدا پێشهاتەکانی دۆخی پارێزگای کەرکوک لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابوری و خزمەتگوزاری تاوتوێ کرا.

سەرۆکی کۆمار جەختی لە گرنگی کەرکوک و تایبەتمەندی و پێویستی تۆکمە کردنی برایەتی و ئاشتی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانیدا کردەوە.

هاوکات بەپێویستیشی زانی هەنگاوەکان بۆ بوژاندنەوەی دۆخی ئابوری و خزمەتگوزاری لە کەرکوک چڕتربکرێتەوە

پاڵپشتی خۆشی بۆ داواکارییە ڕەواکانی دانیشتوانی کەرکوک لەرووی ئەمنی و خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەوە کردەوە