plus4
پێش ٢ ساڵ
دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەکەیەوە بڕیاردرا بە وەرگرتنەوە ئەندامێتی پەرلەمان لە مشعان جبوری.
لەیەکەم کاردانەوەشدا، مشعان جبوری لەتویتێکدا نوسیوێتی، پێشتر سەرۆکی دادگاکە دڵنیایی کردمەوە سکاڵاکەی قوتەیبە جبوری لەبارەی ساختەکردنی بڕوانامەکەی لەتایبەتمەندی ئەواندا نیە بەڵام فشارە سیاسیەکانی رکابەرەکان و هەندێ لەدۆستەکان دادگایان ناچارکرد ئەندامێتی لێ وەرگرێتەوە.