هاوپەیمانی شیعە
plus4
پێش 7 مانگ

دوای ڕووداوی ئابڕووبەری تۆڕە سیخوڕییەكەی نێو نوسینگەكەی سودانی، گوشارەکان بۆسەر سودانی زیادیانکردووەو داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن.

لەبەرامبەر تەواوی ئەو گوشارانە، سودانی ڕەتیدەکاتەوە پۆستەکەی جێبهێڵێت، لەبەرامبەردا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو فشارەكان.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) سەبارەت بەناوەرۆکی كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: باسی لێكۆڵینەوە لەبارەی تۆڕە سیخوڕییەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران کراوە.

تیایدا پێشنیازێكی قورسی نوری مالیكی، بۆ سودانی خراوەتەڕوو تا دەست لەكاربكێشێتەوە، بەر لەوەی ناچار بەدەست لەكاركێشانەوە بكرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی شەرقولئەوسەت، مالیكی لەكۆبوونەوەكەدا، مەرجی نیمچە مەحاڵی بۆ سوودانی داناوە، لەبارەی دەست لەكارنەكێشانەوەی حكومەتەكەی سودانی بەهۆی ئەو پرسە ئابڕوبەرییەی لەنووسینگەکەی ڕوویدا.

لەبەرامبەردا سودانی ڕەتیكردووەتەوە بچێتە ژێر هیچ فشارێک و دەڵێت: بەهێزێکی زۆرەوە ڕووبەڕووی گوشارەکان دەبێتەوەو ناجێتە ژێرباری جەنگی قۆڵبادانەوە.