
plus4
پێش 7 مانگ
ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت و نزیکەی هەزاران پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.
هاوکارییەکەی هاوپەیمانان لەدوای کاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە سەر هەژماری بانکیی ئەو پێشمەرگانەی هاوکارییەکە دەیانگرێتەوەو بەکورتە نامەیەک ئاگاداردەکرێنەوە تا سەردانی ئامێرەکانی ATM بکەن و هاوکارییەکە وەربگرن.
هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ ئەم مانگەش بڕی 401 هەزار دینار دەبێت و پارەکە بەدەرە لەو مووچەیەی کە مانگانە پێشمەرگە وەریدەگرێت.