ناسنامەی قوربانی
plus4
پێش ٢ مانگ

لەڕووداوە کارەساتبارەکەی ئەمشەوی سەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - تکریت، یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبارو دوو کوڕی بەرپرسێکی تر گیانیان لەدەستدا.

لەو ڕووداوەدا کە لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەی (سەفا ڕیشاوی) یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبارو بارهەڵگرێکی چیمەنتۆدا بوو، هەریەک لە (ڕیشاوی) و سێ لەیاوەرانی گیانیان لەدەستدا کە دووانیان کوڕی (شێخ سدیق جەمیل جەلیباوی) ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبارن.