plus4
پێش ٢ مانگ
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، لەمیانهی سەردانەکەی بۆ بەغداو دیدارێکی لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای عێراق، چەندین بابەتی پەیوەست بەکارەبای شارەکەیان تاوتوێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە وەزیری کارەبای عێراق، بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ نههێشتنی جەنجاڵی و پاڵەپەستۆی زۆری سەر محهویلەو هێڵهكانی كارهباو کارکردن لەسەر ڕووناککردنەوەی تەواوی شەقام و گەڕەکەكانی كهركوك.
ئەمە وێڕای پەرەپێدانی تۆڕەکانی کارەباو باشترکردنی کاتەکانی پێدانی كارهبای نیشتمانی لەشارەکە، بەتایبەت لەوەرزی زستانی داهاتوودا، ئەویش لەڕێگەی دابینكردنی پێداویستییهكانیهوه، بەتەرخانکردنی بڕ پێنج ملیار دینار.
ئەوانیش خۆیان لەدابینکردنی 120 محهویلەو چەندین ئامێرو کەرەستەی پێویست بەدابینکردنی وزەی کارەبا بۆ کەرکوک، وێڕای دابینكردنی 60 ههزار گڵۆپی ڕوناككردنهوه بۆ گهڕهكهكان و دابینكردنی بڕی 5 ههزار ئامرازی پێویست بۆ ڕوناككردنهوهی ئهو شوێنانهی ناتوانرێت ستوونی كارهبایان تیادا دابنرێت.