rere
plus4
پێش ٢ مانگ

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک دامەزراندنی 180 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ڕاگەیاند

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

بۆ ئەو مەبەستە تەندروستیی کەرکوک، ئاگاداری تەواوی ئەو دەرچووانە دەکات کە ناویان لەنێو ئەم لیستەدایە، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بکەن، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنیان.

تەواوی ئەم 180 دەرچووەش، بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی عێراقەوە دامەزرێندراون.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

1- ناسنامەی باری شارستانی یا کارتی نیشتمانی، فۆرمی خۆراک، کارتی زانیاری (نیشتەجێبوون)و یاحوود ڕەگەزنامەی عێراقی (شهادة الجنسية العراقية) بۆ ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان نییە، لەگەڵ فۆتۆکۆپیی (الاستنساخ) ڕەنگاوڕەنگ.

2- وێنەیەکی ئەم نوێ (3) دانە.

3- بۆ ژنانی هاوسەردار: تەواوی ئەو پێداویستییانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، لەگەڵ کارتی نیشتمانیی هاوسەرەکەی لەگەڵ فۆتۆکۆپیی (الاستنساخ).

4- بەڵگەنامەی دەرچوون یا پشتگیریكردنی دەرچوون (ئەسڵی) لەگەڵ فۆتۆکۆپیی (الاستنساخ).

5- بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرەوەی عێراق: پێویسەە بڕیاری هەڵسەنگاندنی بڕوانامەکەیان (ئەسڵی) و (2 دانە فۆتۆکۆپی (الاستنساخ)ی ڕوون، لەگەڵ فەرمانی کارگێڕی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق / بەشی ساڵنامە، لەگەڵ (3) دانە فۆتۆکۆپیی ڕەنگاوڕەنگ.