plus4
پێش ٢ مانگ
دوای ئەوەی لەدانیشتنێکی داخراودا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مووچەی بنەڕەتیی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمانی بەڕێژەی 30% زیادکردووە، ئەم زیادکردنە شەقامی عێراقیی خرۆشاندو کاردانەوەی زۆری بەدوادا هات.
ئەحمەد شمەری پەرلەمانتاری عێراقی داوا لەسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، بڕیاری زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران هەڵبووەشێنێتەوە، تا عێراقییەکان بەیەکسان بن لەماف و ئەرکەکانیانداو هیچ جۆرە جیاکارییەک نەمێنێت.
شمەری دەڵێت: پێویستە پەرلەمان کاربکات بۆ یەکسانکردنی مووچەی وەزیران و پەرلەمانتاران، لەبری ئەوە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (ڕیعایە) زیادبکرێت