plus4
پێش ٢ مانگ
بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ عێراق، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، گەر بێتوو ئەم سەردانە دەرئەنجامی ئەرێنی هەبێت،، ئەوا زیاتر لە 25 هەزار زیندانیی سیاسیی هەرێم لەم هاوتاکردنەی مووچە سوودمەند دەبن.
ڕەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق لەکۆتاییدایە تا مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم هاوتای مووچەی زیندانیانی سیاسیی عێراق بکرێت.
چاوەڕوانیشدەکرێت بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەتی هەرێم واژۆی لەسەر بکات و دوای ئەوەش وەفدێک بچێتە بەغدا بۆ تەواوکردنی کارەکانی ئەو پرسە.
پێشتر داواکراوە مووچەو ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی کوردستان هاوتای بەغدا بکرێت و بخرێتە سەر دامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی عێراق.
لەئێستاشدا لەهەرێمی کوردستان، 25 هەزارو 107 زیندانی سیاسی بە لیژنەو بڕیاری دادوەر، سەرجەم رێکارەکانی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ کراوە، هەندێکی تریش ماون.