plus4
پێش ٢ مانگ
بۆ چارەسەری تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوە داراییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، ئەمڕۆ چەندین سەرکردەی پلە باڵای دارایی عێراق دێنە هەولێرو لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم کۆدەبنەوە.
لەوبارەیەوە ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: وەفدێکی باڵای دارایی عێراق سەردانی ھەرێم دەکەن و لەھەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم ئەنجامدەدەن.
وەفدەکە تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی وەک مووچەی فەرمانبەران و داهاتی ناوخۆو داهاتی سنوورو تەواوی ئەو کێشانەی پەیوەستن بەدارایی نێوان هەردوولا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێدەکەن و بۆ چارەسەری کۆتایی دێنە هەولێر.
ئەندامانی وەفدەکە بریتین لە:
* فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دەرەوە
* محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان
* تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
* ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق
* ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
* عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق
* فەیسەڵ وەسام، سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان
* عەلی بەهادین، بریكاری وەزارەتی نەوت