plus4
پێش ٢ مانگ
بڕیارە سبەینێ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێم.
تەیف سامی لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێم لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان مەبەست لەسەردانەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ هەرێم، یەکلاییکردنەوەی پرسەکانی تەوتین و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەروەها پرسی دامەزراندن و گرێبەستە نوێیەکانە.