ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەفڕۆکەخانەی کەرکوک ئەحمەد عەبدوڵا غەرب ئەمینداری گشتی حزبی عەزم لەکەرکوک دەستگیرکرا.
ئەحمەد غەرب جیا لەوەی کەسایەتییەکی سیاسییە، هاوکات سەرمایەدارەو وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی کەرکوکە، برای پەرلەمانتار ساهیرە غەربە.
بەپێی نوسراوێک کە بڵاوکراوەتەوە، دەستگیرکردنەکەی بەفەرمانی دادگای کەرخە و بەماددەی 433ی جوێن و قسەی نەشیاو بە کەسێکی تر داواکراوە.