هێرشکردن
plus4
پێش ٢ مانگ

لەشاری ئیزمیری تورکیا گرووپێکی گەنجانی نەتەوە پەرستی دژە ئەمریکی، هێرشکرایە سەر دوو سەربازی ئەمریکا.

هێرشەکە لەکاتێکدا ڕوویدا کە دوو سەربازەکە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە، بەوهۆیەشەوە 15 کەسی گومانلێکراو دەستبەسەرکراون.

بەرپرسانی ئەمەریکاش دەڵێن: دوای بینینی ڕووداوەکە، پێنج سەربازی تری ئەمریکا بەشدارییان لەشەڕەکەدا کرووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، ئەندامانی گرووپێکی نەتەوە پەرستی تورکیان، بەناوی یەکێتیی لاوانی تورکیا (TGB) بوون کە لقێکی گەنجانی پارتی ڤاتانی ئۆپۆزیسیۆنی ناسیۆنالیستییە.

بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن، پۆلیس دەستوەردانی لەڕووداوەکەدا کردووەو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەتورکیا، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "X" ڕایگەیاند: ئەندامانی خزمەتگوزاریی ئەمریکا دوای دابەزینیان لەکەشتیی USS Wasp و کۆتاییهێنان بەمەشقەکەیان، بوونە قوربانیی هێرشێک لەئەزمیری تورکیا، بەڵام سەلامەتن.

گرووپەکە لەپەیجی فەرمیی خۆیان نووسیویانە: هیچ کەس ناتوانێت وەڵامی هاوارەکانی یارمەتیدانی سەربازانی ئەمریکا بداتەوە، دەستەکانتان بە خوێنی سەربازە ئازاکانمان و هەزاران فەڵەستینی سوورن.