plus4
پێش ٢ مانگ
ئەمڕۆ ژمارەیەک لەمامۆستایانی خوێندنی کوردیی کەرکوک، لەدادگای باڵای فیدراڵی، سکاڵای یاسایی دژی حکومەتی عێراق تۆماردەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەستی plus4 کەوتووە، ژمارەیەک لەمامۆستایانی خوێندنی کوردی لەشاری بەغدان، بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق، ئەویش بەهۆی دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و دانانی مەرج بۆ پێدانی مووچە پێیان.
لەکاتێکدا خوودی پەرلەمانی عێراق ڕەتیکردەوە ڕاژەی مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لەهەرێمەوە بگوازرێتەوە سەر بەغدا، ئەویش لەچوارچێوەی پرۆژە بوودجەی ساڵانی 2024 و 2025 و 2026.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ وەفدی هەرێم، پێیڕاگەیاندوون: لەمانگی داهاتووەوە، بەهیچ شێوەیەک مووچەی خوێندنی کوردی خەرج ناکات، گەر ناونیشانی پەروەردەی کەرکوک لەسەر لیستەکان هەبێت.
لەبەرامبەردا بۆ خەرجکردنی مووچە بۆ خوێندنی کوردی، تەیف سامی داوایکردووە لەسەر لیستەکان بنووسرێت پەروەردەی هەولێر / 2 یاخوود پەروەردەی سلێمانی / 2، ڕەتیشیکردووەتەوە ڕاژەکانیان بۆسەر بەغدا بگوازێتەوە.
خوێندنی کوردی لەکەرکوک، خاوەنی 7 هەزارو 453 فەرمانبەرو مامۆستایە، کە کۆی گشتیی مووچەکانیان 6 ملیارو 821 ملیۆن و 626 هەزارو 564 دینارە.