وەزیری ناوخۆ
plus4
پێش ٢ مانگ

عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، فەرمانی گواستنەوەی بۆ دوو ئەفسەری پۆلیسی ڕەسافەی بەغدا دەرکرد بۆسەر یەکێک لەسنوورەکانی عێراق، ئەویش بەهۆی دەرکەوتنیان لە ڵایڤێکی (تیکتۆک).

یەکێک لەئەفسەرەکان پلەی موقەدەم بووەو ئەوی تریشیان مولازمی یەک بوو، لەنێو ڵایڤەکەدا ناوی وەزیری ناوخۆش دەهێنن، بەوهۆیەوە لەپۆلیسی ڕەسافەوە گواسترانەوە بۆسەر سنوور.

گواستنەوەی ئەو ئەفسەرانە، جۆرێکە لە سزادان، بەهۆی دەرکەوتنیان و خۆناساندن و ئاشکراکردنی پلەو پۆستەکانیان لەڕێگەی ڵایڤێکی (تیکتۆک)ەوە.