مخلفات داعش
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

بییر لۆدهامر بەڕێوەبەری پێشكەوتووی بەرناوەی عێراق لەفەرمانگەی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: بەهۆی چەنگی ئێران و كەنداو و جەنگە ناوخۆییەكانەوە كە لە 2003وە بەدەستێوە دەناڵێنێت، پانتاییەكی گەورەی خاكی عێراق بە مین و بۆمبی چێندراو پیسبوە.

 

وتیشی، تیرۆریستان لەرێگەی چاندنی بۆمبی پێشكەوتووەوە قەبارەی پیسبونی خاكی عێراقیان گەورەتر كرد، كە بەسەر هەزار و 522 ناوچەدا دابەشبوە و هەزار و 178 شوێنیان ئاشكرایە و 335 ناوچەشیان نادیارن، ناوچەكان بەسەر شەش پارێزگاكادا دابەشبوە بەپانتایی 522 كیلۆمەتر چوارگۆشە.

 

 

بەوتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق بەپێی رێككەوتننامەی ئۆتاوا ناتوانێت مینەكان سەر زەوێكەی هەڵبگرێتەوە بەبێ پاڵپشتی حكومی و نێودەوڵەتی.