
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 مانگ
لەناحییەی تازەی سەر بەپارێزگای کەرکوک باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە منداڵە سێ مانگییەکەی خۆی دەکوژێت.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند باوکەکە نەخۆشی دەروونی هەبووەو هەروەها کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبووەو لەیەک جیابونەتەوە.
وتیشی باوکەکە منداڵە سێ مانگەکەی خستوەتە نێو بەرمیلێکی ئاوەوەو بەهۆیەوە خنکاوە.
ئەوەشی خستەڕوو باوکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.