ریبوار  خالید
plus4
پێش 10 مانگ

دوای گەیشتنی بۆ پارێزگاكە ، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لەگەڵ رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك كۆبوەوە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا خالید شوانی رایگەیاند، بەردی بناغەی ئەنجومەنی دادوەری لە كەركوك دادەمەزرێنین.

وتیشی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك لە بەغداد بڕیارێكی نیشتمانی بووەو پێویستە كەركوك بكرێتە نمونەی پێكەوە ژیانی نیوان پێكهاتەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كەركوك دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەتەكەی سودانی و بەبێ هاوبەشی لە نێوان پێكهاتەكانی پارێزگاکەش كاروبارەكان بەڕێوەناچیت.