plus4
پێش ٢ مانگ
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی راپۆرتێكی سەبارەت بە پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك و خستنەخوارەوەی درۆنێكی توركیا بڵاوكردوەتەوتەوەو پێی وایە، زیانەكانی لێكتێگەیشتنە ئەمنییەكانی نێوان بەغدادو ئەنقەرە هەر زوو دەركەوتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سوپای توركیا پانتایی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەكانی فەرفراوان كردووە و گەیشتوەتە ئەو شوێنانەی توركیا دەیان ساڵە چاوی تەماعی لێی بڕیوە.
دەشڵێت، دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە ئەو درۆنە توركییەی لە كەركوك خرایە خوارەوە چەندین كەرەستەو ئامێری پێشكەوتووی سیخوڕی و بەئامانجكردنی پێگەی لەخۆگرتبوو، هەروەها توانای هەڵگرتنی موشەكیشی هەبووە، داواكارییەكان بۆ دانانی سنورێك بۆ دەستێوەردانەكانی توركیا زیادیكردووەو پێیان وایە وێڕای رەهەندە سیاسی و ئەمنییە مەترسیدارەكانی ، چەندین پەیامی سلبی سیاسی لەخۆگرتووە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە چەند لایەنێكی عێراقی گەیشتنی درۆنی توركیا بۆ سنوری كەركوك پەیوەندی بەپێشهاتە نوێیەكانی پارێزگاكەوە هەیە ، بەتایبەتی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكە كە دوای حەوت مانگ لە ململانێی و كێشەمەكێش لەدایكبووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو ، توركیا هەر زوو فەمانی لە توركمانە هاوپەیمانەکانی كردووە نەچنە نێو ئەو هاوپەیمانێتیەی كە حكومەتی خۆجێی كەركوكی پێكهێناوە، بەو پێیەی توركیا ، توركمان و عەرەبە هاوپەیمانەكانی هاندەدا بۆ بەدەستهێنانی پۆستە ئیدارەییەكانی كەركوك لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە هاوهەماهەنگە لەگەڵ سوپای توركیا لە سنورەكە و سیاسیەتەكانی ئەنقرە جێبەجێدەكات، ئەویش بەمەبەستی رێگریكردن لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەستهێنانی پۆستی پارێزگای كەركوك.