plus4
پێش ٢ مانگ
دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیاو دەرکەوتنی عەمید ڕوکن عەبدولسەلام حەمودی جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی ناوچەی باکوور لەسوپای عێراق لەمیدیاکانەوە، کاتێک وتی: ئێما درۆنە تورکییەکەمان لەکەرکوک خستووەتە خوارەوە، ناوبراو لەئێستادا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیرکراوەو لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەستپێکراوە.
ناوبراو بەماوەیەکی کەم دوای خستنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکە لەکەرکوک، هاتە بەردەم میدیاکان و وتی: ئێمە درۆنەکەمان خستووەتە خوارەوە، ئەم وتانەش پێچەوانەی لێدوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بوو کە وتبووی: لێکۆڵینەوە لەهۆکاری کەوتنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکە دەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لەسوپای عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەبەر دوو هۆکار لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراودا دەکرێت، هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە ناوبراو بەهیچ جۆرێک مافی ئەوەی نییە لێدوان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بدات، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە بەر لەڕاگەیاندراوی فەرمیی سوپا قسەی کردووەو جۆرێک لەڕووگیری و ئیحراجیی بۆ عێراق بەرامبەر تورکیا دروستکردووە.