plus4
پێش ٢ ساڵ
عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێڕاقی لەپەراوێزی بەسەرکردنەوەی سایلۆی واست رایگەیاند: نرخی گەنم بەرزتر بەرزدەبێتەوەو پارێزگای واستیش یەکەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق لەبواری بەرهەمهێنانی گەنم.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نرخی یەک تۆن گەنم.مان لەمساڵدا بۆ 750 هەزار دینار بەرزکردۆتەوەو وکۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیەدا بڕی 500 مليار دينار ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی دەکات.
باسی لەوەش کرد، حکومەت لەچوارچێوەی بودجەو یاسای ئاسایشی خۆراک سەرجەم پێداویستیەکانی وڵات لەبەرهەمی گەنم وجۆ دابین دەکات.