plus4
پێش ٢ مانگ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی وانەبێژان ڕەوانەی پەروەردەکان دەکات، تا لەماوەی حەوت ڕۆژدا پەروەردەکان وردبینی بۆ ناوی وانەبێژان بکەن و ڕەوانەی وەزارەتی بکەنەوە.
بۆ ئەو مەبەستەو بەپێی ئەم بڕیارە، سەرجەم مامۆستایان وانەبێژی دانەمەزراو دەکرێنە گرێبەستی هەمیشەیی لەسەر داهاتی ناوخۆ.
بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 1100 وانەبێژ لەکەرکوک ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، لەکاتێکدا کۆی گشتیی وانەبێژان لەهەرێم زیاترە لە ٣٨ هەزار وانەبێژ.
ئەمڕۆ بڕیارەکە بەنووسراوی فەرمی کە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی لەسەرە ڕاگەیاندرا.