plus4
پێش ٢ ساڵ
راگەیاندنی كۆمپانیای نەوتی باكور بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بەدەستگردن بەسەر بیرە نەوتێكی كێڵگەی نەوتی كەركوكدا و بەنایاسایی و نادەستوری وەسفی دەكات.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە، تیمێكی هونەری بەپاڵپشتی هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بیرە نەوتی داوود-ی سەر بەكێڵگەی بای حەسەن لەرۆژئاوای كەركوك بەمەبەستی بردنی بەرهەمەكەی و هەناردەكردنی لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت، پێشتریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە زیادەڕۆیی و پێشلكاری كراوەتە سەر كێڵگەكانی كۆمپانیاكە كە بریتین لە ( خۆرمەڵە، ئاڤانە، سەفیە و كۆرومۆر ) داوای یاساییش لەو بارەیەوە تۆماركراوە و لەبەردەم دادگای تایبمەتمەندە.
كۆمپانیای نەوتی باكور بەرپرسیارێتی ئەو رێوشوێنە نادەستوری و نایاساییە دەخاتە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت كە بەرپرسیارێتی بەكارهێنانی نەوت و غازی هەرێم بەحكومەتی عێراق سپێردراوە و دەرهێنان و هەناردەكردنی بەرهەمەكەشی بە كۆمپانیای سۆمۆ دراوە.