plus4
پێش ٢ مانگ
لیوا روکن شوان شەمیرانی ئەفسەرێکی پارتییە و لەدوای ساڵی 2004 ـــەوە لەریزی سوپای عێراق پلەدار بوە و دوایین جاریش فەرماندەی لیوای 49ی سوپای عێراق بوو لەکەرکوک تاوەکو ساڵی 2014، دواتر پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە کردو کرایە فەرماندەی لیوای 2 ی هاوبەشی کەرکوک.
دوای ساڵی 2017 لەوەزارەتی پێشمەرگە کرایە بەڕێوەبەری حەرەکاتی سەربازی وەزارەت بەڵام بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی وەزارەت، لە ماڵەوە دانشتووە.
دۆستی دێرین کاک عیسی.
سڵاوت لێبێت
من و جەنابت لە مێژە ئاشناین و بیرمە ساڵی 2004 چاوەڕێ بووم کە بێیت و التحاق بکەیت بۆ کۆلێجی ئەرکان لە بغداد ئەوکات نەک بۆ عەرەبی کوردیشت بە نووسین رەوان نەبوو. گرفتەکە ئەوکات لە ئاستی تاکە کەسی خۆت بوو، کە دۆستەکانت رێگایان پیشان دای لە زۆر بابەت بێدەنگ بیت و بە گوێت نەکردین. بەڵام ئێستا ئەرکی رەئیس ئەرکان گەورە و ستراتیجیە. ئەمەش لە ناچارییەوە دەڵێم کە باشترە بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی رەچاو بکەیت و بەرژەوەندی خۆت بخەیتە لاوە و بەڕێزەوە بکشێیتەوە.چونکە هەڵەی ئەمجارەت کاریگەر دەبێت بۆ کۆی پرۆسەکە
دڵنیاش بە هەمووان ئەو راستیانە دەزانن، هەندێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان و هەندێک لەترسا و هەندێکی دی تاهەڵەی دیکەت بەسەردا رەت ببێت بێدەنگن. ئەم پەیامەی منیش وەک هاوڕێی دێرینت وەرگرە، ئەگەر نا من بەیدەبا نیم و تۆش پاشا، بەڵام رەنگە لێکچوون هەبێت.
لەگەڵ رێزم.