plus4
پێش ٢ مانگ
پەتی درۆ کورتە ..
دەستکراوە بە بڵاوکردنەوەی چەند داتا و زانیارییەکی ناڕاست و چەواشەکارانە، گوایە بە فشاری بەغداد ئەم مانگە ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی تەمووز لابراون، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئەو مانگە بە نایاسایی بۆ لیستی مووچە زیادکراون.
زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە
کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمووز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە (١،١٣٢،٣٩٠) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و سێسەد و نەوەد کەس، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە: (١،١٣٢،٩٦٧) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و نۆسەد و شەست و حەوت کەس.
لیستی مووچەی مانگی تەمووز (٧) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە (٥٧٧) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.
تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (٧) دوای لێ بڕینی خانەنشینی و باج و لێ دەرکردنی بوودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی (٥٤،٢٠٨،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا و چوار ملیار و دووسەد و هەشت ملیۆن دینارە، بریتییە لە (٩٥٦،٨٧٦،٠٠٠،٠٠٠) نۆسەد و پەنجا و شەش ملیارو هەشت سەدو حەفتاو شەش ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوای وردبینی تەمویلەکەی خەرج کردووە.