تاوانبار
plus4
پێش ٢ مانگ

دوای ئەوەی لەچەند شەوی رابردوودا هێرش کرایە سەر ماڵێک لەگەڕەکی شۆرجەو روبەڕونەوە رویدا، پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: توانیمان تۆمەتباری هێرشەکە دەستگیربکەین کە مەترسیدارترین داواکراو بوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوک، دەستگیرکراوەکە (9) فەرمانی دەستگیرکردنی بەتاوانی (کێچەڵکردن و کوشتن و ماددەی هۆشـــ.ـــبەر) هەبوە.

دەشڵێت، بەفەرمانی عەمید فەتاح خەفاجی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، ئەفسەرو کارمەندانی بنکەی ئازادی بە پۆشاکی مەدەنییەوە لەو شوێنانە بڵاوبونەوە کە گومان دەکرا بۆی بڕوات و دەستگیرکرا.. دەستیش بەسەر جۆرەها چەکدا گیرا کە بەکاریدەهێنا.