حادثة كركوك
plus4
پێش ٢ مانگ

کەمێک بەر لەئێستا، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - سلێمانی ڕوویداو بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

پاش ڕووداوەکە، دەستبەجێ تیمێکی پزیشكیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان گەیشتە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكانی لەڕێگەی ئەمبوڵانسی تایبەتی كۆماندۆوە گەیاندە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو پێنج کەسەی لەڕووداوەکە برینداربوون، كارمەندی كارگەی چیمەنتۆی (دەڵتا) بازیانن.

سەرچاوەیەک ئاشکرایکردا: برینی دووان لەبریندارەکان سەختەو بڕیارە لەڕێگەی هێلیكۆپتەری كۆماندۆوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی بكرێت