plus4
پێش 3 مانگ
ئەمشەو لەنزیک گوندی نەبی ئاوای ناحیەی پردێ لە سەر رێگەی کەرکوک- هەولێر، روداوێکی هاتووچۆ رویدا بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
روداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ( دۆج و bmw ) رویدا و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گڕیان گرتووەو بەسەرنشینەکانەوە سوتاون.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، پێنج سەرنشین لەهەردوولا گیانیان لەدەستداوە و دووان بریندارن.
سەرنشینانی یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان خەڵکی شاری بەغدان و ئەوەی دیکەش خەڵکی کەرکوکن.