تةرمى نةناسراو
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ

بەیانی ئەمڕۆ بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک و لەسەر رێگەی کەرکوک- سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەک لەلایەن پۆلیسەوە هەڵگیرایەوەو رەوانەی دادپزیشکیی کەرکوک کرا.

 

پۆلیسی کەرکوک لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ناسنامەی تەرمەکە ئاشکرابوە کە ناوی ( جەلال مەحمود ئەحمەد )ـــەو تەمەنی 79 ساڵەو خەڵکی سلێمانییە.

 

پۆلیس رونیدەکاتەوە کە ناوبراو تووشی روداوی شێلانی ئۆتۆمبێل بوە و ئۆتۆمبێلەکەش هەڵاتووە