سەعدی پیرە
plus4
پێش ٢ مانگ

سەعدی ئەحمەد پیرە لەکەناڵی رووداو رایگەیاند: رێبوار کوڕێکی شایستەیە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، ئەو کوڕە عائیلەکەی لەتەقینەوەکەی چێشتخانەی عەبدوڵا هەمویان شەهیدبون و تەنها یەک منداڵ مایەوە و دواتر کاک مەسعود منداڵەکەی لەخۆگرت ( تەبەنی) کرد.

وتیشی، ئێستا کاک رێبوار ئەو منداڵە بەخێودەکات، چۆن کەسایەتییەک کە تەجروبەیەکی دوورودرێژی لەپەرلەمانی عێراق و بەرنامەی بۆ پرسی کوردی کەرکوک هەیە، هەوڵبدەی بەکەسێکی تر بیگۆڕیتەوە.