plus4
پێش ٢ مانگ
هیوا ئەحمەد بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی حزبەکەی رایگەیاند: جەنابی سەرۆک بارزانی تەئکیدی دەکردەوە کە پێویستە کوردێک پارێزگار کەرکوک بێت کە هاوسەنگی لەنێوان لایەن و پێکهاتەکان رابگرێت.
دەشڵێت: کێشەمان لەگەڵ خودی پارێزگاری ئێستا نییە کە کوردە، بەڵام تێبینیمان لەسەر شێوازی دانانەکەی هەیە کە دەبوو یەکێتیی کە بەنیازی جێبەجێکردنی یەو پلانە بوو، پێشتر سەردانی پارتی بکردایەو پرس و راوێژی پێبکردایین، چونکە ئێستا وا هەستەکەین پاشەقولی داوین.