ئەنجومەنی پارێزگا
plus4
پێش 3 مانگ

محەمەد ئیبراهیم حافز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئەمڕۆ بەیاوەریی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لەیەکەم ڕۆژی بەفەرمی دەستبەکاربوونیدا، کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییا  ئەنجامدا:

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: کار بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی پارێزگاکە دەکەین

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلە وەزیفییەکانی پارێزگای کەرکوک ڕادەگەیەنین.

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: بەیەك تیم كاردەكەین لەپێناو خزمەتكردنی تەواوی پێكهاتەكانی كەركوك بێ جیاوازی.

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: هەڵمەتێكی گەورەی ئاوەدانی لەكەركوك دەستپێدەكەین.

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان، بە بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکانی پارێزگاکە.

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: پارێزگاری لەسەقامگیری و ئاسایشی کەرکوک دەکەین.

 

- محەمەد ئیبراهیم حافز: پۆستەكانمان بۆ پێكهاتەی توركمان جێهێشتووە تا لەحكومەتی خۆجێیی كەركوك بەشداربن و خۆیان پۆستەکان پڕبكەنەوە.