خاوێنکردنەوەی کەرکوک
plus4
پێش ٢ مانگ

بەبڕیاری پارێزگاری نوێی کەرکوک، هەڵمەتە بەرفراوانەکەی شارەوانیی کەرکوک، بۆ پاککردنەوەی تەواوی شارەکە لەخۆڵ و خاشاک دەستیپێکرد.

ئەم هەڵمەتە تەواوی ناوچەو گەڕەک و کوچەو کۆڵانەکانی شارەکە دەگرێتەوەو بەبڕیاری پارێزگاری نوێی کەرکوک بووە.

بڕیارە هەڵمەتەکە ماوەی دوو هەفتە بخایەنێت و دەستی شارەوانیی کەرکوک بگاتە دوورترین ناوچەو گەڕەکی شارەکەو کەرکوک بەیەکجاری لەزبڵ و خۆڵ و خاشاک پاک بکەنەوە.

ئەم هەڵمەتە بەرفراوانەش بۆ یەکەمجارە لەدوای حەوت ساڵ ئەنجامدەدرێت و هاووڵاتیان پشتگیریی هەوڵەکە دەکەن و ئومێدێکی زۆریان لەسەر هەڵچنیوە، بەتایبەت کە زبڵ و خۆڵ و خاشاک لەماوەی ئەو حەوت ساڵەدا خەریک بوو ئەبووە هێمایەک بۆ سیمای کەرکوک و بەتایبەت گەڕەکە کوردنشینەکان.