کێوماڵ کردن
plus4
پێش 11 مانگ

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ هێزەکانی لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دەوروبەری گوندەکانی (قەرەحەسەن - لەیلان) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامدا، بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگەو حەشارگەی تیرۆرستانیان لێدەکرێت.

دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانیەکی زوو دەستی پێکرد بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، هاوڵاتیانی گوندەکان داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانەیان کرد.