plus4
پێش 3 مانگ
- دەستبەرکردنی پۆستی پارێزگاری شارەکە بۆ کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرامبەر هەر شتێک بێت گرنگی مەعنەوی خۆی هەیە بۆ تاکی کورد و بوژانەوەی ڕوحی نەتەوەیی پێداگری لە مانەوە و پەیوەست بوون بە خاکەوە لە شارەکە زیاتر دەکات ، زیاتر بڕوا بە خۆ بوونی بۆ دەگەڕێنێتەوە.
- ئەو پۆستە بۆ کورد لەم قۆناغە دەستکەوتێکی گرنگە لەوەش گرنگتر ئەوەیە سود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگیرێت و فاکتەرەکانی سەرکەوتنی بۆ دەستەبەر بکرێت.
- دەبێت کورد متمانەی پێ بکات و دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و شەخسی بێ تانە لێدان و بێ بەهاکردنی.
-قۆناغەکە وا دەخوازێت نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوری و کۆمەڵایەتی شارەکە لە هەولێر و سلێمانیەوە بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک ببنە پشتیوان و دەستباری بن.
- دۆخی کورد وادەخوازێت کە پارێزگار زەمینەیەکی لە بار بڕەخسێنیێت بۆ ڕاست کردنەوەی چەوتیەکانی ڕابردوو و ببێتە هەوێنی گەڕانەوەی متمانە چی لە نێوان هێزە کوردیەکان و چی لە نێوان کۆی پێکهاتەکان .