
plus4
پێش 11 مانگ
پەیامێک بۆ هاوڵاتیانی کەرکوک
دەرچواندنی مەرسومی کۆماری لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە بۆ ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک هەنگاوێکی ئەرێنیە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای کەرکوک.
وێرای پیرۆزباییمان لەو هەنگاوە لەپێناو تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی تر بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک ،هیوادارین هاوڵاتیانی کەرکوک هیچ جۆرە ئاهەنگێکی جەماوەری ساز نەکەن.تەئکید لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ دانیشتوانی کەرکوک دەکەینەوەو و بەهیوای چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی کەرکوک لەحکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوکدا.