plus4
پێش 3 مانگ
دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی شەشی سەرەتایی، خوێندنی کوردی کەرکوک، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی خوێندنی هەر سێ زمانەکەی پارێزگای کەرکوک بەدەستهێناوە.
ڕەئوف سەعدوڵڵا لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتیی خوێندنی کوردی بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەنجامەکان جێی خۆشحاڵین، ئەمەش دوای کردنەوەی چەندین خولی بەهێزکردن بۆ قوتابیان لەلایەن مامۆستاو ئیدارەی خوێندنگە کوردییەکانەوە.
وتیشی: ئەنجامەکە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بوو لەڕێژەو ئاستی دەرچوونی قوتابییە کەوتووەکانمان لەقۆناغی شەشی سەرەتایی.
ناوبراو ئاشکرایکرد کە ڕێژەی دەرچوون لەسەر ئاستی هەرسێ خوێندنی کوردی و عەرەبی و تورکمانی بەمشێوەیەیە:
یەکەم - خوێندنی کوردی٥٤٪
دووەم - خوێندنی تورکمانی ٣٧٪
سێیەم - خوێندنی عەرەبی ٣٣٪