ریعایە
plus4
پێش 3 مانگ

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە plus4ی ڕاگەیاند: توانیم ڕەزامەندیی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق وەربگرم بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو بەڕێزانەی ناو و زانیارییەکانیان ئاراستەی بەندە کردبوو.

وتیشی: لیژنەی پزیشکی پشکنین بۆ ئەو ناوانە دەکات، گەر شیاو بن، ئەوا مووچەیان بۆ دەبەسترێت و بەخێوکەرەکانیان مووچەکان وەردەگرن.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوا: بەپێی ڕێنماییەکان پێویستە کەسی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ڕێژەی کەمئەندامییەکەی %75 زیاتر بێت و لەڕاپۆرتی پزیشکیدا ئاماژە بەوە بکرێت پێویستی بە بەخێوکەرە، داواشیکرد ئەم ناوانە سەردانی بەشی خاوەن پێداویستیی تایبەت بکەن لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوک، لەمەولا هەفتانە 50 ناو بڵاودەکرێتەوە.