روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 3 مانگ

بەهۆی روداوێکی هاتووچۆوە قەرەباڵغی نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر رێگەی کەرکوک-سلێمانی دروستبوە.

روداوەکە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵە لەلایەن شۆفێرەکەوە کە شۆستەی ناوڕاستی تێپەڕاندووەو خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوە بەهۆیەوە قەرەباڵغی دروستبوەو ئۆتۆمبێلێکی زۆر لەسایدی گەڕانەوە بەرەو کەرکوک گیریان خواردووە.

شۆفێرەکە بریندارەو ئۆتۆمبێلەکەی بەتەواوی تێکشکاوە، هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکەن