
plus4
پێش 11 مانگ
بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ کورد ناتوانین حکومەتی خۆجێی پێکبهێنین
گەر مێژوو بگەڕێنینەوە دواوە، دەردەکەوێت ئەوانەی بۆ ڕێککەوتنی ڕۆڵەکانی کەرکوک دەگرێن، هەر ئەوانە بوون لەگۆڕەپانی مانگرتووان دروشمان دەووتەوەو بوونە هۆی ئاشووب و خوێن ڕشتن.
ئەوانەی بە لیستی عروبە دەڶێن لەدەرەوەی کەرکوکەوە بەڕێوەدەبرێت، خۆیان لەئەنبارو تورکیاوە ئاراستە دەکرێن و بەرژەوەندییەکانی ئەستەنبوڵ جێبەجێدەکەن.
هەمومان دەزانین بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ کورد ناتوانین حکومەتی خۆجێی پێکبهێنین، بۆیە پشتمان بەخودا بەست و هاوپەیمانێتیمان پێکهێنا.
مامەڵەمان لەگەڵ نەتەنیاهۆ نەکردووە تا تەخوین بکرێین، بەڵکو هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان دروستکردووە.