plus4
پێش 3 مانگ
کاتژمێر 2:50 خولەکی ئەمشەو، راکان جبوری بەسیمایەکی تێکشکاو دەرکەوت و دەڵێت: من سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکم و کەس پرسی پێم نەکردووە.
هەروەک شکستەکەی خۆی بە تۆمەتبارکردنی ئەو ئەندامانەی بەشداری دانیشتنەکەیان کردووە دەشارێتەو.
جبوری لەبەیاننامە نوسراوەکەیدا کە بە زۆر پێی دەخوێندرێتەوە، هانی لایەنگرانی دەدات لەدژی دەوڵەت و رێکارە یاساییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بوەستنەوە.
راکان جبووری وتیشی کۆبوونەوەکە یاسایی نەبووە، لەبەرئەوەی داوای ئامادەبوون لە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە نەکرا، بانگهێشتەکە لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە بووە لە رۆژی پشوو و لەلایەن یەک لیستەوە بووە.