plus4
پێش 3 مانگ
راکان جبوری لەبڕیارو نووسراوێکی خۆی پاشگەز دەبێتەوەو دەڵێت: من داوای دانیشتنم لەکەس نەکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە plus4ی ڕاگەیاند: لەنووسراوێکدا کە مۆری هاتوو (الصادرة)ی پارێزگای کەرکوک و (هامش)ی عەلی حومادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە، داوای دانیشتنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کراوە.
وتیشی، راکان جبوری و ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن ئاگادارنین هەموو بۆ چەواشەکردنی خەڵکە.
بەڵام ڕاکان جبوری لەنوێترین ڕاگەیاندراویدا دەڵێت: من سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکم و دیاریکردنی وادەی دانیشتن دەسەڵاتی منە.
ڕاکان جبوری دەڵێت: من هیچ بانگەوازێکم بۆ دانیشتن نەکردووە نە لەکەرکوک و نە لەهیچ شوێنێکی تر.