مجلس محافظة
plus4
پێش 3 مانگ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاگادارکرانەوە کە بەرەو بەغدا بەرێکەون بۆ بەشداری لەدانیشتنی ئەنجومەنەکە.

بڕیارە کاتژمێر 8ی ئەمشەو دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار.

دانیشتنەکە لە ئوتێل رەشیدی بەغدایە، بە چاودێری خودی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و چەند سەرکردەیەکی سیاسیش بەشداری دەکەن.

سەرچاوەیەک لەدیوانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە plus4ی وت: بانگهێشتنامەکە بەهەموو فراکسیۆنەکان دراوە و دواتریش لە گروپی تایبەت بەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر (واتس ئاپ) دانراوە بەڵام وادیارە ئەوانەی ئاگادارنین "ئەنتەرنێت"یان نییە.