plus4
پێش 3 مانگ
بەپێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە: ئەمریکا خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی خستە نێو لیستی ڕەشەوەو هەموو مامەڵەیەکی لەگەڵدا قەدەغە کرد.
بەپێی بەڵگەنامەکە، دەستدەگیرێت بەسەر هەموو ئەو سەروەت و سامانەی لەئەمریکا یاخوود لەبانکەکانی ئەمریکایە بلۆک دەکرێت، جارێکیتر بۆی نییە لەسیستمی دارایی ئەمریکاش سوودمەند بێت.
خەمیس خەنجەر دۆستی نزیکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.